سه‌ره‌تا گۆرانی کوردی جیهانی حه‌یران ڤیدیۆ کلیپ هۆنراوه‌ دیمانه‌ لینک نوکته و قسه‌ی نه‌سته‌ق‌ په‌یوه‌ندی

به‌ لای که‌مه‌وه‌ 25 هه‌زار مندالی کورد له‌ رێگه‌ی به‌رهه‌می فیلمی دواین پێغه‌مبه‌ر ئاشنا بووه‌ به‌ سیره‌ی پیرۆزیان...

دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ل به‌رپرسی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئارا به‌ریز مامۆستا ئومێد قه‌ره‌داخی
ئا. محه‌مه‌د به‌رزنجی . سوید
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئارا ، هه‌نگاوێک به‌ره‌و راگه‌یاندنی کوردی ئیسلامی هاوچه‌رخ که‌ ماوه‌ی چه‌ند سالێکه‌ دامه‌زراوه‌ بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچونی لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و ئیمانی و رۆشنبیری ئیسلامی ، که‌ تاوه‌کو ئێستا زیاتر له‌ 218 کتێب و نامیلکه‌ و چه‌ندین فیلمی دۆبلاژکراوو کارتۆنی په‌روه‌رده‌یی مندالانی وه‌ک (ره‌وشته‌ قورئانیه‌کان ، ئاکاره‌ جوانه‌کان ، به‌دیع و‌ زه‌مان شیخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی ، دوایین پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د ، درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) به‌رهه‌م هێناوه، که‌ ئێستا زۆرێک له‌ کتێبخانه‌کان به‌ سه‌دان فیلمی ئیعجازی قورئان و زنجیره‌ په‌روه‌رده‌یه‌کانی ئارا رازانراونه‌ته‌وه‌. بۆ زیاتر ناساندنی ناواندی راگه‌یاندنی ئارا پێمان باش بوو چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ل به‌رپرسی ناوه‌ند به‌ریز مامۆستا ئومێد قه‌ره‌داخی ساز بکه‌ین...

'سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌کی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئارا بکه‌و ،هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌ درووستکردنی ئه‌م ناوه‌نده‌ چیه‌؟
بسم الله الرحمن الرحیم ، سه‌ره‌تا زۆر سوباسی بەڕیزتان ئەکەم بۆ کرنکیدان بەم بوارە کرنکە لە رۆشنبیری ئیسلامیدا.،
ناوەندی ڕاکەیاندنی ئارا : ناوەندیکی ڕاگەیاندنە ، لە بواری پەروەردە و روونکردنەوەی راستیەکانی ئیماندا کار دەکات .
ئامانجمان لە کارەکانی ناوه‌ندی ئارا
بۆ هێنانە دی دوو ئامانج دامەزراوە .
یەکەم : ڕوونکردنەوە و ئاشکراکردنی راستیەکانی ئیمان ، دوور لە کاری سیاسەت – نە بە ومانایه‌ کە سیاسەت خراپە بەڵکو بەو مانایەی کە سیاسەت زانستیکە جیایە لە زانستی ئیمان- وه‌ سیاسه‌ت لقیکه‌ له‌و هه‌موو چڵو پوییه‌ی دره‌ختی ئیسلام ، ‌ئەم ئامانجەش کارئەکات لەسەر پیشاندانی ڕاستیە کانی ئیمان بە شێوازێکی زانستی ، کە ئەوە ڕاستترین رێگەیە بۆ سەلماندن و گەیاندنی هەر چەمکێک .
دووەم : ئامادەکردنی بابەتی پەروەردەیی جوان و درووست بۆ سەرجەم قۆناغەکانی تەمەنی منداڵ لە کوردستاندا . دیارە کە باشترین رێگە بۆ پەروەردەکردنی منداڵ شێوازی چیرۆک و فیلمی کارتۆنە وەک دەروونناسان باسی لێوە دەکەن . بەم کارەش بەرهەمەکان هاوکاری دایکان وباوکان دەبن بۆ پەروەردەکردنی منداڵاکانیان ، وهەروەها منداڵانیش دوور دەخاتەوە لە جەندەها افلام کارتۆنیک کە فێری توندوتیژیان دەکات.
.
' له‌ رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه‌ کێ هاوکاری ئارایه‌؟
هاوکاری مادی و مەعنەوی لە ناوەندەکەدا کارمەندەکان خۆیانن کە شەوو ڕۆژیان پێکەوە بەستوەتەوە بۆ ئەنجامدانی کارە پیرۆزەکانیان بێ بەرامبەر ، ئەوەش مەسرەفێکی زۆر دەگەڕێنێتەوە بۆ ناوەندەکە و ئەتوانین بڵیێن ئەبێتە دەعمێکی مادی ئەگەر لە روویەکی ترەوە بیخوێنینەوە ، هاوکاری مەعنەویش بۆ کارمەندان دوو جۆرە یەکێکیان سەرکەوتنی بەرهەمەکانە کە جێ دەستی خۆیان دەبیننەوە و بەوەش کارێک پێش خۆیان دەخەن بۆ توێشوی ڕۆژی دوایی ، دووەمیش : ئەو خەڵکانەی کە سودمەند دەبن و دڵخۆش دەبن بە بەرهەمەکان ، بە دڵخۆشیی ئەو خەڵکە ئەمان زۆر دڵخۆش دەبن.
ئەمێنێتەوە مەسرەفی کارەکان : ئەویش لە قازانجێکی کەم کە دەخرێتە سەر بەرهەمەکان بێ حیسابکردنی ئەرک و ماندوبونی کارمەندان بەڵکو تەنها کولفەی چاپ و هەندی مەسرەفی نەقل و ریکلام و کرێ مەغزەن و بینا ودوکانەکان.

' جێگه‌و شوێنی کارکردنتان زۆر بچوکه‌ وه‌ک سه‌ردانم کردن به‌لام به‌رهه‌موو پرۆژه‌کانتان گه‌لێ گه‌وره‌و مه‌زنه ، له‌ چاو ده‌زگا عه‌لمانیه‌کانی تر هۆکاری ئه‌مه‌ چیه‌ ؟
م . محمد گیان گەورەیی و مەزنی هەر کارێک دەگەڕێتەوە بۆ نییەت و جوهدی کارمەندەکان کە تیایدا کار دەکەن ، کە ئەتوانم بڵێم ئەوەندە دڵسۆزن من بە خزمەتکاریان ناشیم ، هەروەها بۆ پلانی وردی کارکردن ، کە کارەکانیان دیاریکراو بێت و خەڵکی پسپۆڕ و شارەزابن ، وکارەکانیان بە جوانترین شێوە ئەنجام بدەن چونکە دینی ئیسلام دینێکی جوانە ونابێت بە کاری ناشیرین وبێ کوالیتی پیشانی خەڵک بدرێت ، ئێمەش ئەوەمان کردوە بە یەکێک لە بنەماکانی کارمان کە نابێت ئیشی ناشیرین ئەنجام بدەین بە بیانوی نەبونی ئیمکانیات چونکە ئیمکانیات لە کارەوە دروست دەبێت .
' چه‌ند براو خوشک له‌ ئارا بێ به‌رامبه‌ر کار ده‌که‌ن ؟
سەرجەم براو خوشکان لە ئارا کاریان بێ بەرامبەری مادییە ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەبن بە چەند بەشێکەوە : بەشێک کە لە ئارا دەوام دەکەن و رۆژانە هاتوچۆ دەکەن ئەمانە ئەگەنە 40 کەس ، بەشی دووەم کە کارەکانیان لە ماڵەوە ئەنجام دەدەن ئەمانیش ئەگەنە زیاد لە 70 کەس ، زیاد لەمانیش سەدەها کەس و کەسایەتی هەیە کە خەمخۆر و دڵسۆزی کارەکانە ، وکاردەکەن لەسەر بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکان .


' ئایه‌ راتان چیه‌ به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی که‌ سیدی و به‌رهه‌مه‌کانی ئارا کۆپی ده‌کات ؟
دیارە کە کۆپی کردنی هەر سیدی و کتێبێک بە بی رەزامەندی خاوەنەکەی لە ڕووی شەرعەوە جائز نییە و حەرامە بە پێی فەتوای سەرجەم زانایانی ئەم سەردەمە ، هەروەک چۆن لە ڕوی یاساوە کارێکی قەدەغە کراوە و چەندەها سزای لەسەر دانراوە لە هەموو وڵاتانی جیهان .
لەسەرو ئەوەشەوە کۆپی کردنی سیدی و بەرهەمی ئارا دەبێتە هۆی زەرەر بۆ دەزگاکە ، چونکە کە بەرهەمێک دەردەچێت مەسرەفێکی زۆری تێدا دەکرێت ، ئەگەر هات و نەفرۆشرا بە هۆی کۆپیکردنەوە ئەوا کارەکان پەک ئەخات و ئەوکات خەڵکێکی زۆر لە بەرهەمی جۆراوجۆر بی بەش ئەبن. هەندێک برا جار جار سیدی کۆپی دەکەن بە مەبەستی خێر ئەوانیش ئاگادار دەکەین کە خوای متعال کاری حەرامی ناویت بە ناوی خێرەوە وەک پێغەمبەری ئازیز دەفەرموێت : (ان الله گیب لا یقبل الا گیباً) بۆیە پێیان دەڵێن ئەگەر نیەتیان خێرە ئەوا ئێمە دەتوانین بە نرخی زۆر گونجاو بۆیان ئامادە بکەین و با کاری حەرام نەکەن.


' به‌رهه‌می ئه‌م دوایه‌تان که‌ فیلمی دۆبلاژکراوی ،دوواین پێغه‌مبه‌ره‌ بۆ مندالان ، ئایه‌ چه‌ند هه‌زار دۆلاری تێچوه‌و وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ تێچوه‌ ده‌توانن به‌ ده‌ستی بێننه‌وه‌ ؟
بەرهەمی دوایین پێغەمبەر بەرهەمێکی تایبەتی بو ، کارمەندانی ئارا بڕیاریاندا کە قازانجی نەخرێتە سەر لە لایەن ئێمەوە ، تەنها دوکانەکان قازانجی لێ بکەن لەبەر ئەوەی دیاری مانگی مەولود بو بۆ منداڵانی کوردستان ، بڕی تێچوونی لە 25 هەزار دۆلار تێپەڕی ، بەڵام بەیارمەتی خودا بە دەستی دەهێنینەوە لە فرۆشتنی وەجبەی زۆرەوە. جێگەی باسە کە بەرهەمێک بو زۆر دڵخۆشکەربوو بۆ منداڵان ، بۆیە تەنها لە کوردستانی عیراقدا لە ماوەیەکی کەمدا 25000 نوسخەی لی فرۆشرا سوپاس بۆخوا، ئەوە ئەگەێنێت کە بەلای کەمەوە 25 هەزار منداڵ ئاشنابوە بە سیرەی پیرۆزی پێغەمبەر (د.خ)

' بۆ‌ داوا ناکه‌ن له‌ خێرخوازان هاوکاری مادیتان بکه‌ن، تاوه‌کو به‌رهه‌می زیاتر بگه‌یه‌ننه‌ زۆرێک له‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان؟
. خێرخوازان زۆرن لە کوردستاندا بەڵام بەداخەوە تاکو ئێستا ئێمە هاوکارییەکی ئەوتۆ نەکراوین ، چونکە ئەوان وا دەزانن کە تەنها مزگەوت و هەنێک شوێن جێگەی خێرە، نازانن ئەم جۆرە کارانە ئەبێتە هۆکاری خێرێکی نەبراوە بۆ خاوەنەکەی ، چونکە بەرهەمەکان رێگەی هیدایەت بۆ خەڵکی رۆشن دەکەنەوە . بەڵام ئێمە تاکو ئێستا داوای پارەمان نەکردوە چونکە باشتر وایە خەڵکی خۆی کۆمەکی ئەم دەزگایە بکەن ، وبەکاری خۆیانی بزانن .
هەروەها پێم خۆشە ئەوەش بڵێین کە هاوکارییەکە بۆ نەفەرەکان نابێت ، چونکە کارەکە خۆبەخشانەیە ، بەڵام ئەو کەسەی دەیەوێت هاوکاری بکات ئەتوانیت ئەرکی دەرچونی سیدیەک بگرێتە ئەستۆ یاخود نامیلکەیەکی رەنگاورەنگی منداڵان ، چونکە دەیەها سیدی و نامیلکە ریزی بەستوە چاوەرێی ئەو کاتەن کە پارەی تەواویان بۆ دابین بکرێت و بگەنە بەرهەم هاتن.


'ئایه به‌ نیاز نین به‌رهه‌مه‌کانتان ، له‌ رێگه‌ی میدیاوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌‌ په‌خش به‌که‌ن ؟
بەیارمەتی خودا بەتەماین ، بەڵام جارێ بە تەواوی رێک نەکەوتوین لەسەر شێوازێکی گونجاو
'یه‌کێتی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ،پارتیش ده‌زگای ئاراس ، ئه‌ی ناوه‌ندی ئارا کێیه‌ ؟
وەک لە سەرەتاوە باسمان کرد (ئارا) باس لە ڕاستیەکانی ئیمان دەکات ، ئەویش شتێکی نەگۆڕە ، بەڵام حیزب وسیاسەت و حکومه‌ت کارێکە کە بەبەردەوامی گۆڕان تێیدا روو دەدات ، و حیزبە ئیسلامیەکانیش لە زۆر شتدا لە یەک ناچن بۆیە ئەگە سەر بە یەکێکیان بیت ئەوا ئەوانی دی بە گومانەوە سەیری کارەکەت دەکەن کە ئەوە لە هەدەفمانەوە دورە.
ئێمە لە سەرەتای کارمانەوە شوێنمان دەست نەکەوت بۆ کارکردن تا داوامان لە بەرێز مامۆستا ێلاح الدین محمد کرد کە لە سلێمانی شوێنێکمان بداتێ بۆ کاتێکی دیاریکراو ، شوێنێک هەبو لە تەنیشت بارەگاکەی یەکگرتوو لە سلێمانی کە بینا نەکرابوو ، بەرێزیان رەزامەند بوون لەسەر پێدانی ئەو شوێنە و ئێمەش لەسەر ئەرک و مەسرەفی خۆمان چەند ژورێکمان تێدا دروست کرد تاکو بتوانین لە داهاتودا بینایەک دابین بکەین ، چونکە کارەکەی ئێمە پێویستی بە چەند ستۆدیۆیەک و مەغزەنی گەورەو و 10 تا 15 ژوری گەورەی دەوێت ، ئەوکات ئیشەکە جوانتر و خیراتریش دەبیت بە یارمەتی پەروەردگار.

"ده‌ڵێن ئه‌و دوو ده‌زگایه‌ ئه‌گه‌ر چی تیراژی کتێبه‌کانیان که‌مه‌ که‌چی کریاریشی زۆر نیه‌، ئه‌ی ئارا به‌ به‌راوردی ئه‌وان چۆنه‌ ؟
لە ڕاستیدا نازانم ئەو دوو دەزگا بەڕێزە چەندێک سەرف ئەکەن ، ودیارە ئەوانیش بەرهەمەکانیان بۆ چینێکی دیاریکراوە ، بەڵام سوپاس بۆ خوا بەرهەمەکانمان لە ڕووی سەرفەوە باشن و تاکو ئیستا هیچ کتێبێکمان کێشەی سەرف بونی نەبوە ، چونکە زیاد لە 30 وەکیلمان هەیە لە کوردستانا ، هەروەها کتێبی زۆرمان هەیە کە چاپی دووەم و سێیەمی کراوەتەوە دوای تەواو بونی.

' ئایه‌ له‌ هیچ وولاتێکی ئه‌ورووپی به‌رهه‌مه‌کانی ئارا نافرۆشرێت ؟
لە وڵاتانی ئه‌وروپا و چەندەها شوێنی دیکەوە بە بەردەوامی داوای بەرهەمەکانمان دەکرێت بەڵام تاکو ئێستا هیچ لایەنێک نەبوەتە وەکیلێکی رەسمی بۆ بەرهەمەکان، هەروەها بە داخەوە چەندەها کەسایەتی و رێکخراو لە چەندەها مزگەوتی ئەو وڵاتانە سیدیەکانمان کۆپی دەکەن بە بیانوی ئەوەی کە ناگاتە ئەو وڵاتانە . خۆ ئەگەر بیانەوێ کاری راست و دروست بکەن ئەوا ئێمە چەندەها شێوازمان لایە بۆ ئەو جۆرە کارانە.

' ژیاننامه‌ی به‌رێزت
ناو : ئومێد محمد علی قەرەداغی
لەدایکبوی شاری بەغداد .
دەرچوی کولیژی شەریعە لە زانکۆی بەغداد ، ساڵی 2001
هەروەها خاوەنی ئیجازەی علومی شەرعی لە لایەن مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس و مامۆستا محمد ێاڵح سامەرائیی
سەرۆکی کۆمەڵەی ئارا بۆ توێژینەوەی زانستی
ئەندام لە (جمعیە التربیە الاسلامیە) لە بەغداد
ئەندام لە (رابگە الڕدب اڵاسلامی) ی جیهانی .
ئێستاش لە قۆناغی کۆتاییەکانی خوێندنی ماستەرم
....تێبینی...هه‌ر به‌ریزێک ده‌یه‌وێت به‌رهه‌مه‌ په‌روه‌رده‌یی و بانگخوازیه‌کانی ئارا بکڕیت ده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فونه‌وه‌ بکات
‌ara.m@hotmail.com

هەروەها :
07703587100
07501069589
07480134669