
دوو هاوسەر لە (رۆژ و
مانگ و ساڵێكدا)لەدایك دەبن و كۆچ دەكەن
لەوە خۆشتر
نییە كە كەسێك ببێتە هاوسەری ژیانت كە تەمەنتان لە یەك رۆژ و ساڵ و
مانگدا بێت، هاوكات بە دڵی خۆشت بێ، ئەمەیە چیرۆكی ئەو دوو كەسەیە
لە وڵاتی بەریتانیا كاتێك یەكتر دەناسن لە یەك رۆژ و مانگدا چاویان
هەڵهێناوە. پیاوێك ناوی (بریان ئیركسلی) تەمەن (72) ساڵ دەبێت و
خێزانەكەی ناوی (ئیلینا)یە دوای ئەوەی بۆ یەكتر دەبن لە ژیانێكی
خۆش و سادە بەسەر دەبەن.
كاتێك ئەم دوو هاوسەرە بە گەشتێك دەردەچن بۆ سەردانێكی ماڵی
كچەكەیان، لە رێگادا تووشی كارەساتێكی ئوتۆمبێل دەبن، كەچی كەسیان
نامرن و دوای ئەوەی دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە، پیاوەكە بەهۆی (جەڵتەی
دڵ) و ئافرەتەكەش بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە لە یەك كاتدا گیانیان
لەدەست دەدەن، بەمەش دەبنە دوو جوانترین هاوسەری ژیان كە لەیەك
كاتدا هاتنە سەر دونیا و لە یەك كاتیشدا كۆچیان كرد. |